هەواڵی کوردستان ئێستا

مەزڵوم عەبدی: بە دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشقمان وتووە جیابوونەوەمان ناوێت

مەزڵوم عەبدی: بە دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشقمان وتووە جیابوونەوەمان ناوێت
مەزڵوم عەبدی: بە دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشقمان وتووە جیابوونەوەمان ناوێت

2025-01-09 01:50:17 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت بە حکومەتە نوێـیەکەی دیمەشقیان ڕاگەیاندووە، ئەوان لەگەڵ جیابوونەوەدا نین و نایانەوێت لە سوریا جیاببنەوە. مەزڵوم عەبدی ڕۆژی چوارشەممە لە نووسراوێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس نووسیویەتی"ئێمە کۆکین لەسەر یەکپارچەیی و سەلامەتی خاکی سوریا و هەر چ پرۆژەیەک هەڕەشە بۆ سەر یەکپارچیی وڵاتەکە دروستبکات ڕەتیدەکەینەوە." بەڵام فڕانس پرێس ئاماژەی بەوە نەکرد ئایە هەسەدە لە وتووێژێکی نوێدا لەگەڵ کاربەدەستانی ئێستای دیمەشق ئەم هەڵوێستەیان دەربڕیوە یان پێشتر پێیان وتوون. سەرچاوە/ فڕانس پرێس