هەواڵی کوردستان ئێستا

دۆزینەوەی گۆڕە دێرینەکان لە میسر کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 4 هەزار ساڵ لەمەوبەر

دۆزینەوەی گۆڕە دێرینەکان لە میسر کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 4 هەزار ساڵ لەمەوبەر
دۆزینەوەی گۆڕە دێرینەکان لە میسر کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 4 هەزار ساڵ لەمەوبەر

2025-01-10 20:06:32 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


دەسەڵاتدارانی میسر پەردەیان لەسەر زنجیرەیەک دۆزینەوەی شوێنەواریی لە نزیک شاری دێرینی لوکسۆر لادا کە دەڵێن مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕی بەرپرسانی پلە باڵا و کارە هونەرییە ئاڵۆزەکانی سەردەمی شاژنە فیرعەون حەتشەپسوت. ئەم شوێنەوارانە دوای سێ ساڵ لە هەڵکۆڵین لە شوێنی کۆنی دێر ئەلبەحری لە گۆڕستانی تەیبە لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری نیل، نزیک کۆریدۆرەکانی "پەرستگای ماڵئاوایی" فیرعەون حەتشەپسوت دۆزراونەتەوە. ڕۆژی چوارشەممە زاهی حەواسی شوێنەوارناسی میسڕی و سەرۆکی تیمەکە، دۆزینەوەی زیاتر لە 1000 بلۆکی دیکۆرکراوی لە دەرەوەی پەرستگای حەتشەپسوت ڕاگەیاند. حەواس پێشتر وەزیری کەلەپوورە کۆنەکانی میسڕ بووە و لە ساڵی 2022 ەوە سەرکردایەتی هەڵکەندنەکان دەکات لە شوێنەکەدا. فیرعەون حەتشەپسوت خێزانی دەسەڵاتداری هەژدەهەم نزیکەی ساڵی 1458 ی پێش زایین کۆچی دوایی کردووە، یەکێک بووە لەو ژنە کەمانەی کە فەرمانڕەوایی میسڕی کۆنییان کردووە. چەند سەدەیەک دواتر پەرستگاکەی بە مەبەست لەناوبراوە. حەواس وتی " ئەمە یەکەمین جارە 1500 بلۆکی دیکۆرکراو دەدۆزینەوە، جوانترین دیمەنن لە ژیانمدا بینیبێتم بەو ڕەنگەوە." تابلۆیەکی بەردی قسڵ لە شوێنەکەدا دۆزراوەتەوە کە ناوی ئەندازیارەکەی حەتشەپسوتی لەسەر نوسراوە، سێنموت، کە سەرپەرشتی دروستکردنی پەرستگاکەی کردووە. شاژنە تیتی شێری، کە گۆڕەکەی لەو نزیکانە دۆزراوەتەوە، نەنکی ئاهمۆسی یەکەم بووە، کە میسڕی لە دەست هیکسۆسەکان ڕزگارکردووە، هیکسۆسەکان لە سینای و ڕۆژهەڵاتەوە میسڕییان داگیردکردبوو. لە نۆیەم ساڵی فەرمانڕەوایی ئاهمۆسیدا کۆچی دوایی کرد، سەدەیەک دوای فەرمانڕەوایی حەتشەپسوت. شوێنەوارناسان هەروەها تابوتە دارەکانی هاوشێوەی مرۆڤیان لەناو شەفتەکانی ناشتندا دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1580-1550 پێش زایین. یەکێک لەو تابوتانە هی منداڵێکە کە لەوەتای ناشتنی لە 3600 ساڵ لەمەوبەرەوە دەستی لێنەدراوە. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز