هەواڵی کوردستان ئێستا

تورکیا دەڵێت ئەگەر سوریا کۆتایی بە ئامادەبوونی هێزە کوردییەکان نەهێنێت، ئەنکەرە خۆی هەنگاوی بۆدەنێت

تورکیا دەڵێت ئەگەر سوریا کۆتایی بە ئامادەبوونی هێزە کوردییەکان نەهێنێت، ئەنکەرە خۆی هەنگاوی بۆدەنێت
تورکیا دەڵێت ئەگەر سوریا کۆتایی بە ئامادەبوونی هێزە کوردییەکان نەهێنێت، ئەنکەرە خۆی هەنگاوی بۆدەنێت

2025-01-10 21:20:18 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان ڕۆژی هەینی 10ی مانگی یەک ڕایگەیاند کە دەبێت دەرفەتێک بدرێتە بەڕێوبەرایەتییە نوێیەکەی سوریا بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ بوونی هێزە کوردییەکاندا بکات و بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بکات لە وڵاتەکەدا و گوتیشی ئەگەر سوریا ئەو کارە نەکات، ئەوا سوپای تورکیا بەو مەبەستە هەنگاو دەنێت. لە دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدەوە لەلایەن یاخیبووەکانەوە کە هەندێکیان چەندین ساڵە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانییان لێدەکرێت، ئەنکەرە بەردەوام وتوویەتی کە یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد دەبێت هەڵبوەشێندرێتەوە. یەکینەکانی پاراستنی گەل لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانییان لێدەکرێت و ڕۆڵێکی گەورەیان هەبووە لە شەڕی دژ بە داعشدا. فیدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند و گوتی "لە ئیدارەی نوێدا ئەجێندایەک هەیە بۆ کۆتاییهێنان بەو داگیرکاری و تیرۆرەی کە یەپەگە لە ناوچەکەدا دروستیکردووە." گوتیشی "ئێمە پێمان وایە کە پێویستە دەرفەتێکیان پێبدرێت بۆ ئەوەی درک بەم شتە بکەن، ئێمە ئێستا چاوەڕێی ئەمە دەکەین." ئەنکەرە هەڕەشەی ئەوە دەکات  ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێن، ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی هێزە کوردییەکان کە کۆنترۆڵی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریایان بە دەستەوەیە،هێرشی سەربازی ئەنجامبدات. فیدان ئاماژەی بەوەشکرد و گوتی "پێم وانییە هیچ کێشەیەک لەگەڵ ئەمەریکا دروست بێت بۆمان ئەگەر بەرەنگاری تیرۆر لە سوریا ببینەوە، ئەمە سەرەڕای پاڵپشتیکردنی یەپەگە لەلایەن ئەمەریکاوە. تەنانەت ئەگەر ئەمە بابەتێک بێت بۆ ئیدارەی داهاتووی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، دانۆڵد ترامپ. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز