بارسێلۆنا دەیەوێت ئەم هەفتەیە گرێبەستی ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ تەواو بکات
2025-01-11 11:36:06 - سەرچاوە: یاریگا
یاریگا – بارسێلۆنا دەیەوێت ئەم هەفتەیە گرێبەستی ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ تەواو بکات، هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی مارکۆس راشفۆرد خێراتر دەکات. رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، مارکۆس راشفۆرد بووەتە ئامانجی سەرەکی بارسێلۆنا لە بازاڕی گواستنەوەی ئەم زستانە، یانە کەتەلۆنییەکە دەیەوێت بە خواستن هێرشبەرە ئینگلیزەکە بگوازێتەوە ریزەکانی. رۆژنامە کەتەلۆنییەکە راشیگەیاندووە، بارسێلۆنا دەستی بە گفتوگۆ کردووە و دەیەوێت ئەم هەفتەیە هەنگاوەکان …