هەواڵی کوردستان ئێستا

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە

2019-12-24 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info-  بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (کریسمس). مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح(کریسمس)، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم لە کەشێکی ئارام و ئاسوودەدا جەژن بەسەر ببەن.
هەرێمی کوردستان وەک مەڵبەندی بەیەکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئاینی دەمێنێتەوە. شانازیش دەکەین کە پەناگەیەک بووە بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر و لەناویشیاندا مەسیحییەکانی عێراق و ناوچەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش درێغی نەکردووە و بەردەوامیش دەبێت لەدابینکردنی ئارامی و دڵنیایی و یارمەتیدانی هەموو ئەوانەی لەبەر ستەم و زۆرداری پەنای بۆ دەهێنن.

هیوداراین شەڕو نەهامەتیی لەناوچەکە و جیهان بە گشتی کۆتایی پێ بێت و ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی سەقامگیر ببێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠١٩/١٢/٢٤

24 کانونی یەکەم 2019