ھەرێمی کوردستان.. لە ئێستادا تەنھا ١١ تووشبووی کۆرۆنا لەژێر چاودێری پزیشکییدا ماون
2020-05-13 00:00:00 - سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەو پشکنینانەی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بۆ گومانلێکراوانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامیانداوە، سەرجەمیان نێگەتیڤ بوون و ھیچ تووشبوویەکی نوێ تۆمارنەکراوە.