هەواڵی کوردستان ئێستا

مەزڵوم عەبدی و نوێنەری مەسعود بارزانی کۆدەبنەوە

مەزڵوم عەبدی و نوێنەری مەسعود بارزانی کۆدەبنەوە
مەزڵوم عەبدی و نوێنەری مەسعود بارزانی کۆدەبنەوە

2025-01-13 22:10:17 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردووە، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پێشوازی لە نوێنەری مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دکتۆر حەمید دەربەندی کرد. له کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە کورد و ناوچەکە تاوتوێکران. لە میانەی دیدارەکەدا شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی دکتۆر دەربەندی پەیامی پشتیوانی مەسعود بارزانی بۆ کورد لە سوریا گەیاندە مەزڵوم عەبدی و جەختیان لە یەکخستنی ڕیزەکانی کورد کردەوە لە بەرامبەر پێشهاتەکانی ناو سوریا. هەسەدە دەشڵێت "فەرماندەی گشتیمان پێشوازی لە پەیام و پاڵپشتییەکەی سەرۆک بارزانی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە لەم قۆناغەدا هەوڵی هاوبەشی نێوان هەموو لایەنە کوردستانییەکان پێویستە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان." لەم دواییانەدا هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە هەڵوێستێکی هاوبەش لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردانی سوریا چڕتر بووەتەوە.