سبه‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه
هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمان كوردستان ئاشكراى ده‌كات، سبه‌ی پێنجشه‌ممه، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامی دان به كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌رزی نوێى یاسادانان كۆده‌بنه‌وه.
ئومێد خۆشناو، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی " له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ یه‌كتری له گفتووگۆی نافه‌رمیی دابووین بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر رێچكه‌ی ئاسایی خۆی بڕوات، رێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه سعات 12ی نیوه‌ڕۆ، سه‌رۆكی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له نێو په‌رله‌مانی كوردستان كۆببینه‌وه.
خۆشناو گوتیشی، " كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانان و كاره‌كانی په‌رله‌مان بگه‌ینه داڕشتنه‌وه‌ی كۆتایی و كاره‌كانی په‌رله‌مان به‌رده‌وامی هه‌بێت و له‌م دۆخه‌دا له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌م دۆخه دابێت ".
نه‌شوان به‌رزنجی