هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکەمین جار دەگاتە سوریا

سەرۆکی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکەمین جار دەگاتە سوریا
سەرۆکی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکەمین جار دەگاتە سوریا

2025-01-14 20:25:17 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ڤۆڵکەر تورک ڕۆژی سێشەممە گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا، ئەوەش یەکەمین سەردانی سەرۆکێکی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ سوریا. تورک کە پارێزەرێکی ئوستڕاڵییە، لە 14-16 ی مانگی یەکدا سەردانی سوریا و لوبنان دەکات و لەگەڵ بەرپرسان و گروپەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دیبلۆماتکاران و دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کۆدەبێتەوە، ئەمەش بەپێی بەیاننامەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان. ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی یاخیبووانە ڕووخێندرا و کۆتایی بە دەسەڵاتە 50 ساڵەییەکەی بنەماڵەی ئەسەد هێندرا. ڕووخانی ڕژێمەکە ئومێدێکی دروست کردووە بۆ لێپێچینەوە لەو تاوانانەی کە لە ماوەی شەڕی 13 ساڵەی ناوخۆی سوریادا ئەنجام دراون. لە ژێر دەسەڵاتی ئەسەددا، زۆرێک لە بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان و گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ ڕێگەیان پێنەدەدرا بچنە سوریاوە و لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان بکەن. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز