هەواڵی کوردستان ئێستا

یەکەمین تاقیکردنەوەی واڵایی ئاسمانی خاوەنی ئەمازۆن بە سەرکەوتوویی دەگاتە خولگەی زەوی

یەکەمین تاقیکردنەوەی واڵایی ئاسمانی خاوەنی ئەمازۆن بە سەرکەوتوویی دەگاتە خولگەی زەوی
یەکەمین تاقیکردنەوەی واڵایی ئاسمانی خاوەنی ئەمازۆن بە سەرکەوتوویی دەگاتە خولگەی زەوی

2025-01-16 20:00:17 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


موشەکی گەورەی نیو گڵەن(New Glenn) لە کۆمپانیای واڵایی ئاسمانی بڵو ئۆریجین (Blue Origin) کە جێف بیزۆس خاوەندارێتی دەکات، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە لە وێستگەی واڵایی ئاسمانی کیپ کاناڤێرال لە ویلایەتی فلۆریدا بەرەو خولگەی زەوی هەڵدرا و لە بەشێکی سەرەکی ئەرکەکەی بۆ گەیشتن بە خولگەی زەوی سەرکەوتوو بوو. ئەمە یەکەم ئەرکی موشەکی ئاسمانییە بۆ کۆمپانیای واڵایی ئاسمانی جێف بیزۆس، خاوەنی کۆمپانیای ئامازۆن کە ئامانجی ئەوەیە لە بواری تەکنەلۆژیا و بازرگانی واڵایی ئاسمان ڕکابەری لەگەڵ کۆمپانیای سپەیس ئێکسی ئیڵان ماسک بکات. ناوی موشەکی نیو گڵەن وەک ڕێزێک بۆ جان گڵەن کە یەکەم ئەمەریکایی بووە بە دەوری خولگەی زەویدا سووڕابێتەوە، ناونراوە. موشەکەکە لە فلۆریدا هەڵدرا و لە هەمان ئەو سەکۆیەوە هەڵدرا کە نیو سەدە لەمەوبەر کەشتی ئاسمانی مارینێر و پایۆنێر لەلایەن ناساوە هەڵدران. موشەکەکە درێژییەکەی 98 مەترە و سەکۆیەکی تاقیکردنەوەی هەڵگرتووە کە بۆ نیشتنەوەی مانگە دەستکردەکان یان دووبارە هەڵدانی مانگە دەستکردەکان بۆ خولگەیەکی دیاریکراو دروستکراوە. کاتێک موشەکەکە بەرەو واڵایی ئاسمان هەڵدرا، هەر حەوت بزوێنەرە سەرەکییەکەی هەڵگیرسا و بوو بە جێگای سەرنجی ئەوانەی لە نزیکەوە سەیریان دەکرد. بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بڵۆ ئۆریجین لە تۆری ئیکسەوە نووسیوێتی ئێمە سەرکەوتووین و شەوێکی نایاب بوو بۆ تیمی بڵو ئۆریجین. کاتێک موشەکەکە دوای 13 خولەک بە سەرکەوتوویی گەیشتە خولگەی پێشوەختە دیاریکراوی خۆی، کارمەندانی کۆمپانیاکە بە چەپڵە لێدان دلخۆشی خۆیان دەربڕی و تەنانەت دەستبەجێ لەلایەن ئیڵان ماسک خاوەنی کۆمپانیای واڵایی ئاسمانی سپەیس ئێکسەوە ستایشی کرا. ماسک لە پەیامێکدا بۆ بێزۆس لە ئێکسدا نووسیویەتی "گەیشتن بە خولگە لە یەکەم هەوڵدا، پیرۆزبایی دەکەم." ئەم موشەک زەبەلاحە دەتوانێت تا 45 تۆن کەرەستە بگوازێتەوە بۆ خولگەی زەوی کە زیاتر لە دوو هێندەی هێزی موشەکی فالکۆن 9ی کۆمپانیای سپەیس ئێکس زیاترە. بێگومان جۆرەی نوێی گەورەتری موشەکی فالکۆن کە فالکۆن هێڤییە، توانای هەڵگرتنی نزیکەی 64 تۆن بار و ئامێری هەیە بۆ ناو خولگەی زەوی. لە لایەکی ترەوە نیو گڵەن بە بەراورد بە موشەکەکانی دیکە دەتوانێت شتگەلێکی گەورەتر و تەنانەت کەشتی ئاسمانی هەڵگری مرۆڤیش هەڵبگرێت. بەڵام ڕەنگە یەکێک لە جیاوازییە سەرەکییەکانی نێوان نیو گڵەن و موشەکی فالکۆنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس جۆری سووتەمەنییان بێت. بە پێچەوانەی موشەکەکانی سپەیس ئێکس، نیو گڵەن سووتەمەنی بەردینی بەکارناهێنێت. قۆناغی یەکەمی ئەم موشەکەکە بە میتانی شل سووتەمەنی دەدرێت، قۆناغی دووەمیش هایدرۆجینی شل بەکاردەهێنرێت. پرسێک کە پیسبوونی کەش و هەوا لە ڕێگەی هەڵدانی مووشەک زۆر کەم دەکاتەوە. بەڵام تا ئەو کاتەی کۆمپانیای بڵو ئۆریجین نەتوانێت کێشەی نیشتنەوەی سەرکەوتوانەی بووستەری موشەکەکە چارەسەر بکات، ناتوانێت لەگەڵ سپەیس ئێکسدا کێبڕکی بکات. سەرچاوە/ماڵپەڕی بڵو ئۆریجین