هەواڵی کوردستان ئێستا

فراكسیۆنی پارتی: د. فوئاد حوسێن كاندیدمانه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌

فراكسیۆنی پارتی: د. فوئاد حوسێن كاندیدمانه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌
فراكسیۆنی پارتی: د. فوئاد حوسێن كاندیدمانه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌

2020-05-14 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


بەغدا - KDP.info -  سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پارلەمانی عێراق باس له‌ كاندیدی حزبه‌كه‌ی  بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ده‌كات و ئاماژه‌ به‌ ڕێكاره‌كانی كاندیدكردنی ده‌دات.

د. ڤیان سه‌بری, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "كاندیدی ئێمه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ د. فوئاد حوسێنه‌ و مه‌بده‌ئییه‌ن له‌سه‌ری ڕێك كه‌وتووین و وه‌ك پارتی ماف و پشكی خۆمانه‌".

گوتیشی: "چه‌ند وه‌زارتێك له‌ كابنیه‌ی حكوومه‌تی عێراق ماون كه‌ تا ئێستا پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه‌، دوای ڕێككه‌وتن ڕێكاری پێویست بۆ پڕكردنه‌وه‌یان دەگیرێتە بەر".

هاوكات میاده‌ محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "كاندیدی ئێمه‌ د. فوئاد حوسێنه‌ و له‌و بارەیە‌شه‌وه‌ هیچ گرفتێك له‌ناو پارتی له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندید نییه‌

کارزان هەورامی