په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ یادى دامه‌زراندنى یهكێـتیى مامۆستایانى كوردستان
هه‌ولێر-KDP.info- له یادى په‌نجا و هه‌شت ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستاندا، گه‌رمترین پیرۆزبایى له یهكێـتیى مامۆستایانى كوردستان و ته‌واوى مامۆستایانى كورستان ده‌كه‌م، هیواى سه‌رفرازى و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم، به ڕێز و پێزانینه‌وه له هه‌وڵ و ماندووبوون و له خه‌بات و قوربانیدان و تێكۆشانیان بۆ په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنى نه‌وه‌كانى كوردستان، ده‌ڕوانین.
مامۆستایانى كوردستان له سه‌رده‌مى شۆڕش و له ئازادیشدا هه‌میشه پێشه‌نگانه، ڕۆڵێكى دیار و گه‌وره‌یان له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنى تاكى كوردستانیدا گێڕاوه و ده‌گێڕن، له ئاڵۆزترین و سه‌ختترین ڕۆژگاریشدا ده‌ستیان له ئه‌رك و په‌یامى پیرۆزى په‌روه‌رده‌یى و فێركارى هه‌ڵنه‌گرتووه و هه‌رگیز نه‌یانهێشتووه ڕۆڵه‌كانى كوردستان، بێ خوێندن بمێننه‌وه.
مامۆستایان كه یه‌كێك له گرنگترین توێژه‌كان و ستوونێكى سه‌ره‌كیى پێشكه‌وتنى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كن، به‌دڵنیاییه‌وه شایسته‌ى ژیان و گوزه‌رانى باشترن و له‌م یاده‌دا هه‌موو پشتگیرییه‌كمان بۆ مافه‌كانیان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. سوپاسیان ده‌كه‌م، ده‌ستى ماندووبوونیان ده‌گوشم و پیرۆز و شكۆدار بێت یادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
14/5/2020