هەواڵی کوردستان ئێستا

په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ یادى دامه‌زراندنى یه‌كێـتیى مامۆستایانى كوردستان

په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ یادى دامه‌زراندنى یه‌كێـتیى مامۆستایانى كوردستان
په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ یادى دامه‌زراندنى یه‌كێـتیى مامۆستایانى كوردستان

2020-05-14 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هه‌ولێر-KDP.info- له‌ یادى په‌نجا و هه‌شت ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستاندا، گه‌رمترین پیرۆزبایى له‌ یه‌كێـتیى مامۆستایانى كوردستان و ته‌واوى مامۆستایانى كورستان ده‌كه‌م، هیواى سه‌رفرازى و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم، به‌ ڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ هه‌وڵ و ماندووبوون و له‌ خه‌بات و قوربانیدان و تێكۆشانیان بۆ په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنى نه‌وه‌كانى كوردستان، ده‌ڕوانین.

مامۆستایانى كوردستان له‌ سه‌رده‌مى شۆڕش و له‌ ئازادیشدا هه‌میشه‌ پێشه‌نگانه‌، ڕۆڵێكى دیار و گه‌وره‌یان له‌ په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنى تاكى كوردستانیدا گێڕاوه‌ و ده‌گێڕن، له‌ ئاڵۆزترین و سه‌ختترین ڕۆژگاریشدا ده‌ستیان له‌ ئه‌رك و په‌یامى پیرۆزى په‌روه‌رده‌یى و فێركارى هه‌ڵنه‌گرتووه‌ و هه‌رگیز نه‌یانهێشتووه‌ ڕۆڵه‌كانى كوردستان، بێ خوێندن بمێننه‌وه‌.

مامۆستایان كه‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین توێژه‌كان و ستوونێكى سه‌ره‌كیى پێشكه‌وتنى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كن، به‌دڵنیاییه‌وه‌ شایسته‌ى ژیان و گوزه‌رانى باشترن و له‌م یاده‌دا هه‌موو پشتگیرییه‌كمان بۆ مافه‌كانیان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌. سوپاسیان ده‌كه‌م، ده‌ستى ماندووبوونیان ده‌گوشم و پیرۆز و شكۆدار بێت یادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان.‌

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

14/5/2020