هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت ترامپ بانگهێشتی کردووە بۆ کۆشکی سپی

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت ترامپ بانگهێشتی کردووە بۆ کۆشکی سپی
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت ترامپ بانگهێشتی کردووە بۆ کۆشکی سپی

2025-01-29 00:10:18 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی سێشەممە،28ی مانگی یک ڕایگەیاند دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا بانگهێشتی کردووە بۆ ئەوەی لە 4ی مانگی دوو سەردانی کۆشکی سپی بکات و ئەمەش وادەکات ناتانیاهۆ ببێتە یەکەم سەرکردەی بیانی کە لە خولی دووەمی سەرۆکایەتی ترامپدا سەردانی کۆشکی سپی بکات. هیچ لێدوانێکی دەستبەجێ لەلایەن کۆشکی سپییەوە سەبارەت بەم هەواڵە بڵاونەکراوەتەوە. سەرۆک ترامپ لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان لەسەر کەشتی ئەیر فۆرس وان( Air Force One ) ڕۆژی دووشەممە بە تۆنێکی گاڵتەوە ئاماژەی بەو سەردانە کرد، بەڵام وردەکارییەکانی نەخستەڕوو. وتیشی "لە داهاتوویەکدا کە زۆر دوور نییە، لەگەڵ بیبی ناتانیاهۆ گفتوگۆ دەکەم." ئەم کۆبوونەوەیە دەرفەتێک دەبێت بۆ نەتانیاهۆ کە لە ژێر فشاردایە بۆ ئەوەی ئەو پشتگیرییە بە بیری جیهان بهێنێتەوە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لەلایەن ترامپەوە وەریگرتووە، هەروەها بەرگری لە بەڕێوەبردنی شەڕەکەی ئیسرائیل بکات. ساڵی ڕابردوو ئەو دوو سەرکردەیە بۆ یەکەمجار لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵدا لە شوێنی نیشتەجێبوونی ترامپ لە فلۆریدا یەکتریان بینی. ئیسرائیل گەورەترین وەرگری یارمەتی سەربازی ئەمەریکایە و پێدەچێت ناتانیاهۆ هانی ترامپ بدات بۆ ناردنی هەندێ چەک کە لە بەڕێوبەرایەتی بایدندا نەیانتوانیوە وەریبگرن، هەرچەندە بایدن بەردەوام بوو لە گەیاندنی دیکەی پشتگیری سەربازیی گشتی بۆ ئیسرائیل. هەروەها ناتانیاهۆ دەیەوێت داوا لە ترامپ بکات فشاری زیاتر بخاتە سەر ئێران و هەوڵەکانی نوێ بکاتەوە بۆ بەردەوامبوونی ڕێککەوتنێکی مێژوویی ئاساییکردنەوەی نێوان ئیسرائیل و سعودیە کە ڕکابەری ئێران و بەهێزترین وڵاتی جیهانی عەرەبییە. ترامپ تەنانەت پێش دەستبەکاربوونی لەم مانگەدا، نێردەی تایبەتی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکاف ناردە ناوچەکە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئیدارەی بایدن فشار بخاتە سەر ناوچەکە بۆ ئەوەی ئاگربەستی ئێستای غەززە بەدیبهێنێت. ویتکاف ڕۆژی یەکشەممە لە نیویۆرک ڕایگەیاند کە ڕۆژی چوارشەممە سەفەری ئیسرائیل دەکات بۆ ئەوەی چاودێری ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس بکات. بەڵام نەتانیاهۆ بەڵێنی داوە ئەگەر حەماس داواکارییەکانی خۆی لە دانوستانەکانی قۆناغی دووەمی ئاگربەستەکەدا بەدی نەهێنێت، کە مەبەست لێی تاوتوێکردنی کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیلە لە غەززە و "هێمنییەکی هەمیشەییە"، بەردەوام بێت لە جەنگەکەی غەززە. سەرچاوە/AP