تهندروستى بهغدا داواى راگهیاندنى قهدهغهى هاتووچۆ دهكات
بەغدا-KDP.info - عەبدولغەنی ساعیدی بەڕێوەبەری تەندروستی ناوچەی رەسافەی بەغدا رایگەیاند" زیاتر لە مانگێكە هەڵمەتی پشكنینی مەیدانیی بۆ چاودێریكردنی كۆرۆنا ئەنجام دەدەین و تا ئێستا تەنها فەرمانگەی تەندروستی رەسافە 15 هەزار پشكنینی ئەنجام داوە، بهلام ئامارهكان روو له زیادبوون دان و پێویسته ماوهیهك قهدهغهى هاتۆچوو رابگهینرێت.
ساعیدی راشیگەیاند" كەرەنتینكردنی ناوچەكان بێ سوودە و دەكرێت لە كاتێكدا پشتی پێ ببەسترێت كە پەتاكە لە ناوچەیەكی بچوكدا بڵاوبووبێتەوە، بەڵام ئێستا ڤایرۆسەكە لە زۆربەی ناوچەكاندا بڵاوبووەتەوە.
بەڕێوەبەری تەندروستی رەسافە جەختیشیكردەوە كە قەدەغەكردنی هاتووچۆ بۆ ماوەی 14 رۆژ زۆر كاریگەر دەبێت بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی تووشبووان.
جێی ئاماژەیە چەند رۆژێكە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە بەغدا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە و، ئەوەش مەترسی شەپۆلێكی نوێی بڵاوبوونەوەی پەتاكەی لای لایەنە تەندروستییەكانی عێراق دروست كردووە.