English | عربي

لەبارەی بەشێک لە فەرمانبەر و مووچەخۆرانەوە لێژنەیەکی باڵا پێک دەهێندرێت


لەبارەی بەشێک لە فەرمانبەر و مووچەخۆرانەوە لێژنەیەکی باڵا پێک دەهێندرێت

2019/04/25 | 11:25

(هەواڵ كوردستان)-  

بە مەبەستی وردبینیکردن لە مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی دەوڵەت و مووچەخۆران، بڕیارێکی نوێ بۆ دامەزراندنی لێژنەیەکی باڵا دەردەکرێت.

 

سەعید مستەفا تەتەرخان، ئەندامی لێژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ێ ڕاگەیاند، دوای یەکلاکردنەوەی پرۆژەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، ”یەکەم بەرنامەمان بابەتی یاسای چاکسازییە کە لەسەر پرسی (مووچەی پلەباڵاکان و بندیوار و خانەنشینی نایاسایی) دەست پێدەکات“.

 

ڕوونیشی کردەوە کە ئەو بابەتە بە درووستکردنی لێژنەیەک دەبێت لەلایەن لێژنەکانی دەستپاکی و یاسایی و دارایی پەرلەمانی کوردستان، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە.

گوتیشی: ”ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی کە دەبێت بەزووترین کات، کاری لەسەر بکرێت“.

 

ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان بۆ (باسنیوز) ڕای گەیاند: ”ئەوەی دوو مووچەی هەبێت و بەنایاسایی خانەنشین کرابێت، لێژنەکە بڕیاری لەسەر دەدات و سەرجەم کارەکان لەرێگای بایۆمەتری و راپۆرتی چاودێریی وەزارەتەکانەوە دەگیرێنە بەر، ھەر لەسەر پرسی بایۆمەتریش، ئەوەی تائێستا ئەو پرۆسەی نەکربێت، فەرمانبەر نییە و سڕاوەتەوە، ئەمەش ھەر لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت کە بزانن چۆن پرۆسەکە کراوە“.

 

لەبارەی ئەو فەرمانبەرانەی کە لە هەندەرانن و مووچە وەردەگرێت، ئەندامەکەی لێژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان بۆ (باسنیوز) ڕای گەیاند، ”دەبێت لێکۆڵینەوەی وردی لەبارەی ئەو کەسانەوە بکرێت کە ئاخۆ چۆن و بۆچی خانەنشین کراون، هەروەها چۆن لە ئەورووپاوە مانگانە پارەکە وەردەگرێت؟ لەسەر چ بنەمایەک ئەوە کراوە“.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending