سه‌فار بۆ KDP: مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی شاندی كوردستان بۆ به‌غدا ئاشکرا دەکات
هەولێر-KDP.info- بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، شاندی ئه‌مجاره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌یه گفتوگۆكانی ڕابردوو بكرێنه یه‌ك پاكێج له‌شێوه‌ی وه‌ره‌قه‌یه‌ك و، راده‌ستی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، د. ئه‌حمه‌د سه‌فار، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "مه‌به‌ست له سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی شاندی كوردی بۆ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو هه‌ردوو شاندی هه‌رێم و به‌غدا كردوویانه، بیكه‌نه یه‌ك پاكێج و راده‌ستی سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری دارایی نوێی عێراقی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، دڵنیام ئه‌مجاره بڕیارێكی ئیجابی ده‌درێت، چونكه سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ باسی له‌وه كردووه حكوومه‌تی ئه‌م جاره حكوومه‌تێكی چاره‌سه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان".
سه‌فار گوتیشی: "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشییه نه‌وت به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه".
بڵند ئیبراهیم