له كوردستان نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی ڕێگاوبان به‌رده‌وامه
هەولێ-KDP.info- بۆ ساڵی 2020 حكوومه‌ت له كۆی ته‌واوی پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان 46% پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری په‌سه‌ند كردووه و، ئێستا چه‌ندان پڕۆژه له بواری جێبه‌جێكردندان.
كوردۆ عومه‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگیی زیاتر به شاره‌وانییه‌كان و جێبه‌جێكردنی ڕێگاوبانه‌كان ده‌دات، بۆ ساڵی 2020 لە کۆی پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان، 46% پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی په‌سه‌ند كراون".
كوردۆ عومه‌ر گوتیشی: "له پێش ساڵی 2020 ته‌واوی شاره‌وانییه‌كان له كوردستان پڕۆژه‌ی خۆیان بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به‌رز كردووه‌ته‌وه، ئێمه‌ش ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و پاشان له‌وێشه‌وه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌كرێت، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆی پڕۆژه‌كانی ساڵ خوێندراوه‌ته‌وه و گرنگی به پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی دراوه و لە كۆی پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان 46% پرۆژەی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی په‌سه‌ند كراوه".
کوردۆ عومه‌ر زیاتر گوتی: "حكوومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی داوه به شاره‌وانییه‌كان له‌سه‌ر داهاتی خۆیان ئه‌و پڕۆژانه‌ی په‌سه‌ند كراون جێبه‌جێیان بكه‌ن، ئێستا له زۆربه‌ی شاره‌وانییه‌كان پڕۆژه له بواری جێبه‌جێكردندایه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "وه‌زاره‌تی شاره‌وانی داوای له شاره‌وانییه‌كان كرد له كاتی ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه و قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆدا پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و سوودی باش له‌و ده‌رفه‌ته‌ش بیندرا بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانه‌كان".
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی له كابینه‌ی 9 گرنگیی تایبه‌تی به دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانهكانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی شار و شارۆچكه و شاره‌دێكان داوه، به‌رده‌وامیش پڕۆژه‌ی ڕێگاوبان له بواری جێبه‌جێكردندان.
عه‌زیز ڕه‌سووڵ