هەواڵی کوردستان ئێستا

"سێ سەرکردەی داعش لە مووسڵ دەستگیر کران"

"سێ سەرکردەی داعش لە مووسڵ دەستگیر کران"
"سێ سەرکردەی داعش لە مووسڵ دەستگیر کران"

2020-05-16 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

ھەولێر_KDP. info  ھێزە ئەمنیەکانی عێراق سێ سەرکردەی سەر بە گروپی تیرۆرستی داعشیان لە مووسڵ دەستگیرکرد و، جێگری پارێزگاری مووسڵیش دەڵێ، لە دەوروبەری مووسڵ داعش دەستەڵاتی ھەیە و لەنێو شاریشدا مەترسی پەیداکردووە.

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ راگەیاندنی ھەواڵی دەستگیرکردنی سێ سەرکردەکەی داعش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" ئەو سێ سەرکردەیەی گروپی تیرۆریستی داعش دەستیان لە تاوانی کوشتن و کردەوەی تیرۆریستی دا ھەبووە"

لای خۆشیەوە رەفعەت سمو، جێگری پارێزگای مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، "راستە داعش لە مووسڵ کۆتایی نەھاتوە و، لەنێو سەنتەری شار شانەی نوستووی داعش کەمنین، لە دەوروبەریش ئەوە ھەر بێ سنوورن و ناوچە ھەیە ئەوان دەستەڵاتیان ھەیە نەک حکوومەت.

جێگری پارێزگاری مووسڵ دەشڵێ،  "ھەندێ ناوچەی سنووری ھەن کۆنتڕۆڵکردنیان زەحمەتە لەڕووی ئەمنی و سەربازییەوە، بەتایبەتی مووسڵ سنوورێکی فراوانی لەگەڵ سووریادا ھەیە و، لەسەر ئەو سنوورە داعش ھاتووچۆی ھەیە، لەبەر ئەوەش مەترسی داعش لەسنووری موسڵدا زۆرە.
قائید میرۆ