English | عربي

دهۆک؛ دزێک دو کیلۆ زێڕ و پارە بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە


دهۆک؛ دزێک دو کیلۆ زێڕ و پارە بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە

2019/04/25 | 23:20

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، دوای ئەوەی دزێک دو کیلۆ زێڕ و دوهەزار و 500 دۆلار لە ماڵێک دەدزێت، دوای 48 کاتژمێر دزەکە پارە و زێڕەکە دەخاتە ناو زەرفێکەوە و فڕێی دەداتەوە ناو حەوشەی ماڵەکە.ھێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند: دوای ئەوەی لە ماوەی رابردودا پۆلیس ئاگادارکرایەوە کە بە بڕی دو کیلۆ زێڕ و دوهەزار و 500 دۆلار دزی لەماڵێک کراوە، دوای 48 کاتژمێر، دزەکە پارە و زێڕەکەی فڕێداوەتەوە حەوشەی ماڵەکە".وتەبێژی پۆلیسی دھۆک دەشڵێت، پارە و زێڕەکە بۆ خاوەنەکەی گەڕێندراوەتەوە، بەڵام هێزەکانی پۆلیس لە گەڕان و بەدواداچون بەردەوام دەبن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending