English | عربي

به‌وێنه‌وە... ڕووداوێكى هاتوچۆ لە گەرمیان سێ قوربانی لێكه‌وته‌وه‌


به‌وێنه‌وە... ڕووداوێكى هاتوچۆ لە گەرمیان سێ قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

2019/04/26 | 18:25

(هەواڵ كوردستان)-

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان، برینداربوونى سێ هاووڵاتی به‌ هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه‌ له‌سه‌ر ڕێگاى كه‌لار ـ ده‌ربه‌ندیخان ڕاگه‌یاند.

كارزان مه‌جید به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند "كاتژمێر 2ى پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌سه‌ر ڕێگاى گشتیى كه‌لار ـ ده‌ربه‌ندیخان، ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌ جۆرى وه‌رگه‌ڕان تۆمار كراوە و به‌و هۆیه‌وه‌ 3 هاووڵاتى بریندار بوون".

گوتیشی "جگه‌ له‌ زیانى گیانى، زیانێكى زۆرى مادییش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌وتووه‌ كه‌ له‌ جۆرى (توێتا ئه‌ڤه‌لۆن) بووه‌".

به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان، له‌ ساڵى 2018دا 322 ڕووداوى هاتوچۆ له‌ سنوورى گه‌رمیان ڕوویان داوه‌ و به‌هۆیانه‌وه‌ 54 هاووڵاتی گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و 475 هاووڵاتى دیكه‌ش بریندار بوون.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending