English | عربي

خانه‌قین.. ئۆپه‌راسیۆنێك لە دژی تیرۆریستانی داعش ئەنجام دەدرێت


خانه‌قین.. ئۆپه‌راسیۆنێك لە دژی تیرۆریستانی داعش ئەنجام دەدرێت

2019/04/27 | 22:15

(هەواڵ كوردستان)-

فه‌رمانده‌ى پۆلیسی پارێزگاى دیاله‌ ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسیۆنێكى دژ به‌ چه‌كدارانى ڕێكخراوى تیرۆریستی داعش له‌گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى ده‌ریاچه‌ى ئه‌ڵوه‌ن له‌ قه‌زاى خانه‌قین ڕاگه‌یاند.

 

لیوا فه‌یسه‌ڵ كازم فه‌رمانده‌ى پۆلیسی پارێزگاى دیاله‌ له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ 27/4/2019 هێزێكى ئه‌منى كه‌ له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنی دیاله‌ و پۆلیس و فرقه‌ى پێنجى سوپاى عێراق پێكهاتبوون، ئۆپه‌راسیۆنێكى هاوبه‌شیان له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ گونده‌كانى ده‌ورووبه‌رى ده‌ریاچه‌ى ئه‌ڵوه‌ن له‌قه‌زاى خانه‌قین ده‌ستپێكرد".

 

ڕوونیشیکردەوە"ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیارى هه‌واڵگرى ئه‌نجامدراوه‌ و مه‌به‌ست لێی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى شانه‌ نوستووه‌كانى داعش و ده‌رپه‌ڕاندنیانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و گێڕانه‌وه‌ى ئاسایش و ئارامى بۆ سنووره‌كه‌".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending