هەواڵی کوردستان ئێستا

نورشان حسێن بۆ KDP : هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ نێزیکبوونەوەی لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەرز دەنرخێنین

2020-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر- KDP.info-  نوێنەری بەڕێوبەرایەرتیی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان دەڵێ، ئەم هەنگاوانە هەنگاوی مێژوویین بۆ گەلی کورد و بەتایبەت لەم کاتەدا کورد زیاتر لە هەموو جارێک پێویستیان بە یەکڕیزی و یەکگوتارییە.

نورشان حسێن، لە لێدوانێکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: "بۆ پاراستی قەوارەی سیاسیی کورد لە ڕۆژئاوا و لە سووریا پێویستییەکی بەجێیە بۆ ئەوەی کورد لەو پارچەیە یەکڕیز و یەکگرتوو بن.

گوتیشی: "ئەم یەکڕیزیە پێویست بوو زیاتر کەوتبا بواری جێبەجێکردن و ئێمەش هەوڵ و پشتیوانیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی،  بۆ دەستپێشخەرییەکەی فەرماندە مەزلووم کۆبانی بەرز دەنرخێنین.'

نورشان گوتیشی: "دەبێ لایەنەکانی کورد لە ڕۆژائاوا ڕیک بکەون، ئەمەش دەبیتە خاڵێکی مێژوویی بۆ گەلی کورد.'

کاروان باعەدری