English | عربي

مووچەی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت


مووچەی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

2019/04/28 | 09:15

(هەواڵ كوردستان)- پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند” یەک شەممە ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی كرێی مامۆستایانی وانەبێژی بۆ مانگەكانی یەك و دووی 2019 دەكرێت.

بەپێی زانیاریەکان کە له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانییەوە ، یه‌كشه‌ممه‌ 28ی نیسان كرێی وانەبێژی مانگەكانی 1 و 2ی ساڵی 2019 دابەشدەكرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانە ” له‌ئێستادا به‌شی ژمێریاریان سه‌رقاڵی وه‌ردبینی و كاره‌كان بۆ كرێی وانەبێژی مانگەكانی 3 و 4 و پاش ته‌واوبوونی رێكاره‌كان، ئەو پارەیەش دابەشدەكرێت”.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending