هەواڵی کوردستان ئێستا

نێچیرڤان بارزانى و شێخ جه‌مال ئه‌لزاڕى، دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

نێچیرڤان بارزانى و شێخ جه‌مال ئه‌لزاڕى، دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
نێچیرڤان بارزانى و شێخ جه‌مال ئه‌لزاڕى، دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

2020-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17/5/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز شێخ جه‌مال ئه‌لزاڕى، ئه‌میندارى گشتیى پڕۆژه‌ى نیشتمانیى عێراقى كرد.

له‌ دیدارێكدا دۆخى سیاسى و ئابووریى عێراق و به‌رده‌وامیى هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كان بۆ ته‌واوكردنى پێكهاته‌ى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق و پڕكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانیان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها دوایین پێشهاته‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق و زیادبوون و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى جموجووڵى تیرۆرستانى داعشیان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، خسته‌ به‌ر باس.

دید و تێڕوانینى پڕۆژه‌ى نیشتمانیى عێراقى بۆ دۆخ و پرۆسه‌ى سیاسى له‌ وڵات و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى مایه‌ى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.