English | عربي

بەوێنە.. لە سۆران ئاگر لە قوتابخانەیەکی نموونەیی کەوتەوە


بەوێنە.. لە سۆران ئاگر لە قوتابخانەیەکی نموونەیی کەوتەوە

2019/04/28 | 13:25

(هەواڵ كوردستان)-

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاگر لە قوتابخانەی نموونەیی شاری سۆران کەوتەوە و زیانەکانیش تەنها ماددی بوونە.

 

عەمید عیماد کەنعان، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28/4/2019 لە بوونی رووداوێکی ئاگر کەووتنەوە لە قوتابخانەی نموونەیی سۆران ئاگادار کراینەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران بەپەلە گەیشتنە  شوێنی رووداوەکەو ئاگرەکەیان کۆنتڕۆل کرد".

 

گوتیشی: "خۆشبەختانە لەم رووداوەدا زیانی گیانی نەبووە، تەنها زیانی ماددی بەر بەشێک لە قوتابخانەکە کەوتووە و لەبارەی هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکەش گومان دەکرێت بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووبێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending