English | عربي

لە سنووری گەرمیان كۆگایەكی تەقەمەنی لەناو برا


لە سنووری گەرمیان كۆگایەكی تەقەمەنی لەناو برا

2019/04/29 | 10:40

(هەواڵ كوردستان)-

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، كۆگایەكی تەقەمەنی كە هی سەردەمی شەڕی نێوان عێراق و ئێرانە لەناو برا.

 

بەپێی راگەیاندراوێكی ئیدارەی گەرمیان كە وێنەیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە و تێیدا هاتووە، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كاروباری مین/ گەرمیان، كۆگایەكی تەقەمەنیی بە جێماوی سەردەمی شەڕی عێراق و ئێرانیان بە سەركەوتوویی لەناو بردووە.

 

راگەیاندراوەكە روونی كردووەتەوە، لە پێگەیەكی كۆنی سەربازی نزیك سنووری ئێران و لە نزیك هەردوو گوندی (چواركڵاو و سەرقزڵی) سەر بە شارەدێی قۆرەتوو، كۆی 212 پارچە تەقەمەنی لە جۆری گوللە هاوەنی 100 ملم و لەلایەن گوندنشینانەوە هەواڵیان لەسەر دراوە و تیمەكانی تایبەت بەو بوارە بە شێوەیەكی دروست و سەلامەت لەنێویان بردن".

 

شەڕی هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران لەس اڵی 1980 دەستی پێكرد و لە ساڵی 1988 كۆتایی هات كە لەو شەڕەدا هەزاران كەس لە هەردوو لا كوژران و شەڕەكەش جیا لە ناوچەکانی هەردوو وڵات لەنێو خاكی باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستانیش بەرپا كرا و سەدان هەزار مین لەدیوی هەردوو لا دانران كە ئێستاشی لەگەڵ بێت خەڵك بەهۆی ئەو مینانەوە گیان لەدەست دەدەن، یاخود ئەندامێكی جەستەیان لەدەست داوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending