دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا کەسێکی بە دەستڕێژی گوللـە کوشت

2025-03-03 21:45:05 - سەرچاوە: هەورامان نیوز
هەورامان نیوز دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا ڕایگەیاند کەسێکی بە دەستڕێژی کوشتووە کە پلانی “هێرشی تیرۆریستی” لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا هەبووە. بەپێی بەیاننامەیەکی ئێفئێسبی کە ڕۆژی دووشەممە بڵاوکرایەوە، کەسی گومانلێکراو بە نیازی هێرشکردنە سەر میترۆی مۆسکۆ و دامەزراوەیەکی ئایینی جوولەکە بووە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەفسەران ویستوویانە کەسی گومانلێکراو دەستگیر بکەن، بەڵام لەدوای پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی ئەمنی […]