هەواڵی کوردستان ئێستا

دزەیی: مانگی داھاتوو پارە بۆ بەڵێندەران خەرج دەكرێت

دزەیی: مانگی داھاتوو پارە بۆ بەڵێندەران خەرج دەكرێت
دزەیی: مانگی داھاتوو پارە بۆ بەڵێندەران خەرج دەكرێت

2019-12-25 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داھاتوودا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پارەیەكی زۆر بۆ بەڵێندەران خەرج بكات، بەرپرسێكی یەكێتیی بەڵێندەرانیش گەشبینە لە ساڵی نوێدا ھەلی كار بۆ ھاووڵاتیان و بەڵێندەرانیش زیاتر بێت.

سەرۆ دزەیی، سەرۆكی لقی ھەولێری یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە ناوەڕاستی مانگی داھاتوودا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پارەیەكی زۆری بەڵێندەران خەرج دەكات، پارەكەش بە دوو شێوە دەبێت، ئەو پڕۆژانەی ٨٥%ی تەواو بوونە، پارەیان بۆ خەرج دەكرێت لەگەڵ ژمارەیەك پڕۆژەی بەردەوام وەك رێگاوبان و دروستكردنی سایلۆ".

بەرپرسەكەی بەڵێندەران دەشڵێت: "ئێمە لای خۆمانەوە داوای خەرجكردنی قەرزی پێشترمان كردبوو و بڕیارە ئەوەش بەشێكی خەرج بكرێت و لە ئایندەیەكی نزیكدا فەرمانی خەرجكردنی پارەكە دەدرێت، بەڵام نازانین چەندە".

 

قائید میرۆ