English | عربي

ئەمریکا پێداچوونه‌وه‌ بەو گرتە ڤیدیۆییەدا دەکات کە بەغدادی بڵاویکردوتەوە


ئەمریکا پێداچوونه‌وه‌ بەو گرتە ڤیدیۆییەدا دەکات کە بەغدادی بڵاویکردوتەوە

2019/04/30 | 09:30

(هەواڵ كوردستان)- وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا  لەبارەی گرتە ڤیدیۆییەکەی ئەبوبەکر بەغدادی رایگه‌یاند، كه‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگیری‌ سه‌رقاڵی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ راستی‌ و دروستی‌ ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ی‌ به‌غدادی‌ تیایدا ده‌ركه‌وتووه‌.

كه‌ناڵی‌ سكای‌ نیوز عه‌ره‌بی‌ لەزاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا بڵاویکردەوە، کە لێكۆڵه‌ره‌ پسپۆڕه‌كانی ئەمریکا پێداچوونه‌وه‌ بەو گرتە ڤیدیۆییەدا دەکەن کە بەغدادی بڵاویکردوتەوە، ئەمەش بۆ دڵنیابوون له‌ راستی‌ و دروستی‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌و پاشان ده‌یگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌.

وته‌بێژه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا اشیگه‌یاندوه‌،شكستپێهێنانی‌ داعش له‌سه‌ر زه‌وی‌ له‌ عیراق و سوریا گورزێكی‌ ستراتیژی‌ و ده‌روونی‌ بوو كه‌ خه‌لافه‌ته‌كه‌ی‌ داعش رووخا و سه‌ركرده‌كانی‌ ده‌كوژران یان له‌ گۆڕه‌پانی‌ شه‌ڕ هه‌ڵده‌هاتن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، كه‌شه‌ڕ دژی‌ داعش كۆتایی نه‌هاتووه‌ و هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌مریكا  به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ فشاره‌كانی‌ له‌ سوریا و عیراق و سه‌رانسه‌ری‌ جیهان بۆ شكستپێهێنانی‌ هه‌میشه‌یی ئه‌و تیرۆریستانه‌وه‌ و به‌دادگاگه‌یاندنی‌ سه‌ركرده‌كانیان.

جێگه‌ی باسه‌،29ی نیسان گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەبو بەکر بەغدادی سەرکردەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بڵاوکرایەوە کە تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە شەڕی ئیسلام لەگەڵ خاچپەرستان درێژخایەنە و شەڕی باغۆزیش کۆتایی هاتووە.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending