English | عربي

یەکەم هەڵوێستی ئەمریکا دوای دەرکەوتنەوەی بەغدادی


یەکەم هەڵوێستی ئەمریکا دوای دەرکەوتنەوەی بەغدادی

2019/04/30 | 11:40

(هەواڵ كوردستان)-

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا یەکەم هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی دەرکەوتنەوەی خەلیفەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 30-4-2019، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ((سکای نیوز)ی راگەیاندووە، شەڕی دژی داعش بەردەوامە و کۆتایی نەهاتووە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە، پسپۆڕانی وەزارەتەکەی و دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (CIA) لە گرتە ڤیدیۆییەکەی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش دەکۆڵنەوە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێ لە دژایەتیکردنی داعش لە عێراق، سووریا و هەموو جیهان، بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەیان.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە 29-4-2019، داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەبوبەکر بەغدادی بڵاوکردەوە، کە تێیدا بەغدادی دان بە شکستی رێکخراوەکەی دەنێت و داوای تۆڵەکردنەوە لە ئەندامانی، دەکات.

دوای داگیرکردنی نزیکەی نیوەی خاکی سووریا و عێراق، ئەبوبەکر بەغدادی لە ساڵی 2014 بۆ یەکەمجار دەرکەوت و لە وتاری هەینیدا لە مزگەوتی نوری لە مووسڵ، خەلافەتی داعشی لە خاکە داگیرکراوەکان راگەیاند و خۆشی وەک خەلیفەی داعش، ناساند.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending