English | عربي

وەیس نایف: رێكخراوەكان كاری ئاوەدانكردنەوەیان لە شنگال راگرتووە.. هۆكارەكەی گەندەڵییە


وەیس نایف: رێكخراوەكان كاری ئاوەدانكردنەوەیان لە شنگال راگرتووە.. هۆكارەكەی گەندەڵییە

2019/04/30 | 12:45

(هەواڵ كوردستان)-

شنگال-KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی قەزای شنگال گوتی، كۆمەڵێك رێكخراو ئامادەییان نیشان دابوو كە شنگال ئاوەدان بكەنەوە و رێكخراوێك ٥٠٢ خانووی نۆژەن كردەوە و بۆ ھەر خانوویەك ٣ھەزار دۆلاری دانابوو، بەڵام ئیدارەی ناشەرعیی شنگال كەمێك لە پارەكەیان خەرج كرد و ئەوەی دیكەیان بۆ خۆیان بردووە، بۆیە رێكخراوەكان كاری ئاوەدانكردنەوەیان راگرتووە.

وەیس نایف، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كۆمەڵێك رێكخراوی نێودەوڵەتی ئامادەییان نیشان دا كە شنگال ئاوەدان بكەنەوە و خانووەكانیان بۆ نۆژەن بكەنەوە، یەكێك لە رێكخراوەكانیش ٥٠٢خانووی نۆژەن كردەوە و بۆ ھەر خانوویەك ٣ھەزار دۆلاری دانابوو، بەڵام ئیدارەی ناشەرعیی شنگال لەو٣ھەزار دۆلارە ھەر یەكەیان ٥٠٠دۆلاری لێ خەرج دەكرد و ئەوەی دیكەیان بە دزی و گەندەڵی بۆخۆیان دەبرد، بۆیە رێكخراوەكان كارەكانیان راگرتووە و چیتر ئامادە نین شنگال ئاوەدان بكەنەوە، كه‌  ٣ھەزار دۆلار بۆ نۆژەنكردنەوەی خانووه‌كان دانرابوو، بوڵام ٥٠٠دۆلاریشیان لێ خەرج نەكراوە".

نایف گوتیشی: "رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ئامادە نین بەشداری لە ئاوەدانكردنەوەی شنگالدا بكەن تاوەكو ئەمنیەت بۆ شنگال نەگەڕێتەوە و ئیدارەی شەرعی شنگالیش دەگەڕێتەوە بۆ شنگال، چونكە ترسیان ھەیە بەو شێوەیە بچنە شنگال و دەزانن نە ئەمنیەت بەرقەرارە و نە ئیدارەی شەرعیش لە شنگال ھەیە تا ھاوكارییان بكات".

 

بڵند ئیبراھیم

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending