English | عربي

دادگای گەرمیان تیرۆریستێکی داعشی بە پێنج ساڵ و یەک مانگ زیندان سزا دا


دادگای گەرمیان تیرۆریستێکی داعشی بە پێنج ساڵ و یەک مانگ زیندان سزا دا

2019/04/30 | 13:15

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی نیسانی 2019 ، ئاسایشی گەرمیان بڕیاری سزادانی پێنج ساڵ و یەک مانگ زیندانی بەسەر تیرۆرسیتێكی داعشدا لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرکووک - گەرمیانەوە راگەیاند.

 

لەمبارەوە نەقیب عوسمان عەبدولكریم، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، ئەمڕۆ سێشەممە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیانەوە تواندرا بە تۆمەتی پەیوەندیكردن بە رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە تۆمەتبارێك بەناوی (محەمەد عەبدولخەلف عەواد) لەدایكبووی(1976) بە ڕەگەز عەرەب و دانیشتووی گوندی (سەیدە)ی شارەدێی (رزگاری) لە ڕێکەوتی 20/1/2019 لە گوندی (سەیدە) دەستگیر بكەن و لە كاتی لێكۆڵینەوەدا لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانی بەوەدا ناوە لە سنووری حەمرین و شارەبان و حەویجە چەكداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش بووە".

 

گوتیشی: "پاش پەرتەوازەبوون و لەناوچوونی داعش  بە مەبەستی خۆحشاردان هاتووەتە سنووری هەرێمی كوردستان و دوای ئەوەی دۆسیەكەی خرایە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەو سەرەڕای چەندین دانیشتنی دادگا و دانپێدانانی تاوانباری ناوبراو بە تاوانەكەی دا".

 

نەقیب عوسمان راش یگەیاند: "سەرەنجام رۆژی 28/4/2019 لەلایەن سەرۆكایەتیی دادگای تاوانەكانی كەركووك/ گەرمیانەوە بڕیاری سزادان بۆ تاوانباری ناوبراو بەپێی مادەی (3)ی تیرۆر بە (5)پێنج ساڵ و یەك مانگ زیندانی سزا درا.

 

ئەوەشی خستە ڕوو: "دواتر بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاكەی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەورانی سلێمانی كراوە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending