English | عربي

بڕیار درا هەر پەرلەمانتارێک لەم حاڵەتەدا ملیۆنێک دینار لە مووچەکەی ببڕێت


بڕیار درا هەر پەرلەمانتارێک لەم حاڵەتەدا ملیۆنێک دینار لە مووچەکەی ببڕێت

2019/04/30 | 14:20

(هەواڵ كوردستان)-

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ھۆشدارییەک ئاراستەی پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی دەکات.

 

عەمانوئێل خۆشابا، ئەندامی لێژنەی کاروباری پەرلەمان لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە نووسراوێکی فەرمی ئەو پەرلەمانتارانەی ئامادەی کۆبوونەوەکان نابن، ئاگادار کردووە، کە سزای دارایی دەدرێن.

 

عەمانۆئێل خۆشابا ھەروەھا رایگەیاندووە، بەپێی نووسراوەکە، ھەر پەرلەمانتارێک بەبێ مۆڵەتی یاسایی بەشداریی کۆبوونەوەکان نەکات، ئەوا لە بری بەشدارنەبوون لە ھەر کۆبوونەوەیەک، یەک ملیۆن دینار لە مووچەکەی دەبڕدرێ.

 

ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی پەرلەمانی عێراق و هەندێکجار جگە لە هۆکارە سیاسییەکان، ئەو هۆکارەش یەکێکە لە فاکتەرەکانی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending