ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ھەولێر دەربارەی لێكه‌وته‌كانی كۆرۆنا کۆ دەبێتەوە
هه‌ولێر - KDP.info - سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگەیاند، له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌ندا باسی پێداچوونه‌وه به داواكاریی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی بۆ پارێزگاكاندا ده‌كه‌ن.
كه‌نعان خه‌یڵانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆ ده‌بێته‌وه و تێیدا ڕاپۆرتێك لەسه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسه‌ر كه‌رتی ئابووری و كارگێڕی و ته‌ندروستیی شاره‌كه ده‌خوێندرێته‌وه، دوای گفتۆگۆكردنی ڕاپۆرته‌كه‌ش بڕیار ده‌درێت كه ڕاپۆرته‌كه ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكرێت."
ده‌شڵێت: "ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه لەسه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له‌سه‌ر داوای خۆی بڕیاری وازهێنان له كاره‌كه‌ی ده‌دات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داواكارییه‌كی داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌ن."
دەربارهی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دەڵێت: "ئه‌م باسه‌ی كه ئێستا زۆر قسه‌ی لەسه‌ر ده‌كرێت بۆ ئێمه شتێكی نۆێ نییه و ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ساڵی 2016 داوای فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كانمان كردووه و داومانه به په‌رله‌مانی كوردستان، ئێستاش دیكۆمێنته‌كان له په‌رله‌مان هەن و له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش ڕه‌نگه باس له فراوانكردنی ئه‌و داواكارییانه بكه‌ین كه پێشتر دابوومانه په‌رله‌مان، چونكه بۆ ئێمه سیسته‌می لامه‌ركه‌زی له دهۆك و سلێمانی گرنگتره، لەبه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان له هه‌ولێرن، بۆیه دوو شاره‌كه‌ی دیكه به‌راورد به هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتیان فراوانتره."
هێدی كاكه‌یی