چارەنوسی هێزی ژنان (یەپەژە) دوای تێکەڵکردنیان لەگەڵ سیستمی بەرگری سوریا

2025-03-13 17:40:19 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا
بەپێیی بڕگەیەک لە ڕێککەوتنەکەی نێوان فەرماندەی گشتی هەسەدە،مەزڵوم عەبدی و سەرۆکی کاتی سوریا ئەحمەد شەرع یەکخستن هێزەکانی هەسەدەیە لەگەڵ سوپای سوریا، لەکاتێکدا لەناو هێزەکانی هەسەدە هێزی تایبەتی ژنان هەیە. دەپرسین: دوای یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە چارەنوسی هێزەکانی یەپەژە بە کوێ دەگات؟ ئایا دەسەڵاتی کاتی لە سوریا هێزێکی سەربازی ژنان قبوڵ دەکات؟ تاوتوێی ئەم پرسە دەکەین بەمیوانداری بەڕێزان: هۆشەنگ دەروێش، نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، لە هەرێمی کوردستان جەبار یاوەر،شارەزای کاروباری سەربازی. هۆشه‌نگ ده‌روێش: دانوستاندن لەگەڵ دیمەشق، بۆ تایبه‌تمه‌ندی یه‌په‌ژه و گفتوگۆكردن له‌سه‌ری به‌و شێوه‌یه نه‌بووه چونكه یه‌په‌ژه به‌شێكه له قه‌سه‌ده و به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگری باكور و باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، بێگومان ئێستا باكور و باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریاشی تێپه‌ڕاندووه چونكه ئێستا بووه به هێزێک بۆ هه‌موو سوریا یه‌په‌ژه خۆیان له كاتی دامه‌زراندنیانه‌وه له 2015 ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان هێزێكی نیشتیمانی سوریین و ئه‌ركیان پاراستنی هه‌موو خاكی سوریایه واته قه‌سه‌ده له‌كوێ بێت بێگومان یه‌په‌ژه‌ش هه‌ر له‌وێ ده‌بێت. هه‌تا ئێستا بۆمان ڕوون نییه هه‌یكه‌لی سیسته‌می به‌رگری سوریا چۆن ده‌بێت؟ له‌ئێستادا دۆخێكی ناسه‌قامگیریی سیاسی و سه‌ربازیی و ئابوریی هه‌یه له‌سوریادا قه‌سه‌ده ڕێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی كردووه، به‌ڵام دۆخی ساحل و لازقیه و ته‌رتوس ئه‌وانه هه‌مووی له‌به‌رچاون كه كۆمه‌ڵكوژی له‌و شوێنانه هه‌ن كاتێک قه‌سه‌ده تێكه‌ڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ سیسته‌می به‌رگری سوریا ده‌بێت هه‌یكه‌لێكی تازه دروست ببێت به بۆچوونی خۆم له دوای ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی له لازقیه ڕوویداوه ئایا ئیسڕائیل و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپپیه‌كان ڕازی ده‌بن بە شەرع و دەسەڵاتەکەی؟ به‌ڕای ئێستا ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی تر سه‌یری شه‌رع ده‌كه‌ن. له‌وانه‌یه یه‌په‌ژه هه‌ر بمێنێت بۆ باكور و باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا یان له‌وانه‌یه ئه‌و هێزه دابه‌ش ببێت به‌سه‌ر عه‌فرین و سه‌ری كانی و گرێ سپی و قامیشلۆ واته چاره‌نووسی یه‌په‌ژه به‌گشتی له دانوستاندنی قه‌سه‌ده دیاری ده‌كرێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێستا به‌بۆچوونی به‌تێكه‌ڵبوونی قه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا هه‌یكه‌لێكی تازه دروست ده‌بێت. حكومه‌تی ئێستا له شام نه وشه‌ی دیموكراتی به‌كارده‌هێنن نه وشه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌كارده‌هێنن چونكه باکگڕاوندێكی ئیسلامیان هه‌یه و دیموكراتی له‌لایان كوفره هه‌تا ئه‌مكاته ئه‌حمه‌د شه‌رع دانپێدانی ته‌واوی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و هه‌رێمی نه‌بووه. چاره‌سه‌رێک بۆ هێزه‌كانی یه‌په‌ژه ئه‌وه‌یه كه له ناوچه كوردییه‌كاندا بڵاوبكرێنه‌وه یه‌كه‌م قه‌سه‌ده ناتوانێت چه‌ک دابنێت چونكه بڕیاری دانانی چه‌ک په‌یوه‌سته به بڕیارێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئه‌وانیش به‌شێكن له‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه، دووه‌م به هه‌زاره‌ها داعش هه‌ن ئێستا له‌ناو زیندانه‌كاندان ئه‌مانه‌ش به چه‌ک پاسه‌وانی ده‌كرێن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی یه‌په‌ژه)ش نییه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌ژه بۆ ئێمه هێڵی سووره چونكه قه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ یه‌په‌ژه‌یه. بۆ ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ش لیژنه دروست ده‌كرێن له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه گفتوگۆ ده‌كه‌ن كه چۆن جێگیر ده‌كرێن و ڕێوشوێنی جێگیركردنی چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر تێبینی بكرێت ده‌بینرێت كه له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نوسی و له سه‌ردانه فه‌رمییه‌كانی جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم بۆ ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وام هەڤاڵی ژن لەناو شاندەکەیدا له‌گه‌ڵیدایه ئه‌وه‌ش ئه‌و په‌یامه ده‌گه‌یه‌نێت كه ژنان هاوبه‌شی هه‌موو بڕیاره‌كانن له‌به‌رئه‌وه بنچینه و ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌ناو قه‌سه‌ده ژنانن و هه‌میشه پێشه‌نگن. له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆخی سوریا ته‌واو نییه هه‌موو سیناریۆكان له سوریادا كراوه‌ن و مه‌ترسی توركیاش ته‌واو نه‌بووه بێگومان ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین بزانین ڕه‌وشی سوریا به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات. وه‌كو هێزی قه‌سه‌ده له‌م ڕێككه‌وتنه په‌یامی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه كورد جوداخواز نییه و پارچه‌بوونی خاكی سوریا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه. چه‌كی قه‌سه‌ده چه‌كی پاراستنی هه‌موو خاكی سوریایه ئه‌مه‌ش په‌یامێک بۆ توركیا كه ئه‌مه ڕێككه‌وتنێكی كوردیی-سوریی بووه . جه‌بار یاوه‌ر: دیاره ئه‌م ڕێككه‌وتنه ڕێككه‌وتنی هێڵی گشتییه كه هه‌شت خاڵه هه‌ر خاڵێک ڕاڤه و ورده‌كاری خۆی هه‌یه ئه‌مانه پێویستیان به یاسا هه‌یه له دواڕۆژدا ڕه‌نگه ئه‌و هه‌شت خاڵه په‌یوه‌ندی به داڕشتنی ده‌ستوری ئاینده‌ی سوریاوه هه‌بێت چۆن هه‌ندێک له خاڵه‌كان جێگیر بكرێت، به‌تایبه‌تی باس له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی ده‌كات كه به‌شێكی گرنگن له سوریادا. ئایا ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاوا چۆن جێگه‌ی ده‌كرێته‌وه له ده‌ستور بێگومان ئه‌مانه ده‌مێنێته‌وه بۆ ئاینده به‌هه‌مان شێواز هێشتا چاوه‌ڕێی ده‌كرێت كه له ئاینده‌دا شێوازی تێكه‌ڵبوونی هێزه‌كان چۆن دیاری بكرێت له‌به‌رئه‌وه هێشتا ڕوون نییه چۆن له سوریادا هێزه‌كانیان بونیاد ده‌نێن ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته‌وه سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ی ئه‌و هێزه‌ی پێ ڕێكده‌خرێت، ئێستا ئه‌م حوكمه‌ی له سوریادا هه‌یه یاسایی نیه و قۆناغێكی ڕاگوزه‌ره چونكه به‌پێی ده‌ستور و رَكابه‌ری هه‌ڵبژاردن دروست نه‌بووه واته هێشتا ئه‌م حكومه‌ته‌ی سوریا شه‌رعیه‌تێكی یاسایی و ده‌ستوریی نییه، به‌ڵكو شه‌رعیه‌تێكی شۆڕشگێڕیان هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت ده‌ستور بۆ سوریا دیاری بكرێت كه به‌ڕاپرسی هه‌موو خه‌ڵكی سوریا به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت بێگومان ده‌ستور شێوازی حوكمڕانی سوریا دیاری ده‌كات. قبوڵكردنی هێزێكی ژنان زۆر ئاساییه، به‌ڵام جیاوازییه‌ک هه‌یه كه یه‌په‌ژه هێزێكن له‌مه‌یداندا شه‌ڕ ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌كی زۆر ده‌گمه‌نه له هه‌موو دنیادا له‌به‌رئه‌وه بوونه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، فه‌ڕه‌نسا، چین، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا. مه‌زڵوم عه‌بدی ده‌یوت كه ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هێزه‌كانیان هه‌ڵناوه‌شێننه‌وه، به‌ڵام ڕێكده‌كه‌ون و ده‌چنه سوپای سوریای ئاینده‌وه واته ئێستا سه‌لماندی له‌و یاداشتنامه‌یه‌دا كه حكومه‌تی سوریا ڕه‌زامه‌ندی داوه هه‌موو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به (یه‌په‌ژه) وه ڕێكبخرێنه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانی به‌رگری سوریا. تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانی هەسەدە له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سیسته‌می به‌رگری سوریادا مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه نییه، به‌پێچەوانەوە سه‌لماندنی بوون و جێگیركردنی ئه‌م هێزه‌یه، ئێستا هیچ داواكاریه‌ک نییه له هیچ لایه‌نێک كه‌هەسەدە هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، من له‌و بڕوایه‌دام به‌هیچ شێوەیەک هێزی هەسەدە هه‌ڵناوه‌شێته‌وه. ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌توانێت كوردانی سوریا بپارێزێت له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌م حكومه‌ته نوێیه‌ی سوریادا هه‌روه‌ها ڕه‌نگه ببێته مایه‌ی پاراستنیان له هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ریان. له‌وانه‌یه شێوازی دابه‌شبوونی ئه‌و هێزانه به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژئاوادا به‌شێوازێک بێت كه تێكه‌ڵ بكرێن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پیاواندا چونكه له هێزه‌كانی به‌رگری و هێزه‌كانی ناوخۆ و داموده‌زگای هه‌واڵگری له‌ه ه‌موو دنیادا ئێستا ژن ڕۆڵێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه. كۆمه‌ڵێک كێشه هه‌ن له‌وانه ئێستا هێزی بیانی هه‌یه له‌ناو ئه‌و هێزانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا پێكده‌هێنن كه ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌كی زۆر سه‌یره و له دنیادا نموونه‌ی نییه ده‌بێت ئه‌مانه هه‌مووی چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام هێزه‌كانی یه‌په‌ژه له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی سوریان.