English | عربي

دەزگای خێرخوازی بارزانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە"چیتر ناتوانین به‌رده‌وامبین له‌ پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری شنگال"


دەزگای خێرخوازی بارزانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

2019/04/30 | 18:15

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-دەزگای خێرخوازی بارزانی سەبارەت بە دەستگیركردنی بەرپرسی ئۆفیسەكەیان لە شەنگال راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت،چیتر ناتوانین به‌رده‌وامبین له‌ پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری شنگال.لەو راگەیەندراوەدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، دەزگای خێرخوازی بارزانی داوای كردوە، حكومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و هێزی هاوپه‌یمانان و رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان له‌ جیهاندا ده‌كه‌ین رێگه‌ نه‌ده‌ن‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی ده‌ڤه‌ری شنگال ئه‌و ناوچه‌یه‌ بكه‌نه‌ گۆڕه‌پانی ململانێی خۆیان.ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەكەیە راگەیەندراوی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سه‌باره‌ت به‌گرتنی به‌رپرسی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ شنگالله‌ رۆژی یه‌كه‌می داگیركردنی شنگال له‌ لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه‌، ئێمه‌ وه‌كو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ و ئۆتۆمبێله‌وه‌ هاوكاری مرۆییمان گه‌یاندۆته‌ خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی شنگال و ته‌نها ده‌زگایش بووین كه‌ خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌مان به‌ ته‌نها جێنه‌هێشتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ پێداویستییه‌كانی وه‌كو ئاو، كاره‌با، قوتابخانه‌، بنكه‌ی ته‌ندروستی و جلوبەرگ و خۆراک سه‌رپه‌نایان بۆ دابین بكه‌ین.

ئۆفیسێكمان له‌سه‌ر چیای شنگال كردۆته‌وه‌. له‌ كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌ركه‌ مرۆییه‌دا، چه‌ندین جار له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه‌ رێگری له‌ تیمه‌كانمان كراوه‌ و په‌لاماری ئۆفیسی ده‌زگا دراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر چیای شنگاله‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رده‌وامبین له‌ خزمه‌تكردن به‌ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری شنگال بێده‌نگیمان به‌رانبه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ هه‌ڵبژاردووه‌ و رۆژ به‌ رۆژ زیاتر هاوكاریمان پێشكه‌شی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ كردووه‌ و له‌ كۆنفرانسه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌نگی شنگال و شنگالییه‌كانمان گه‌یاندۆته‌ رێكخراوه‌ مرۆییه‌ جیهانییه‌كان.

به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ دیاره‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵویستی نامرۆڤانه‌ی خۆیان به‌رده‌وامن و رۆژی (2842019) له‌ كاتی پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی شنگال له‌‌ لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی كه‌نیسه‌ی لێبراسكای ئه‌مریكی هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر كارمه‌ندانمان و به‌رپرسی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ شنگال ده‌گرن و زیندانی ده‌كه‌ن.له‌ كاتێكدا به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین، هاوكات بۆ رای گشتی رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ چیتر ناكرێت و ناتوانین به‌رده‌وام بین له‌ پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری شنگال، چونكه‌ ره‌فتاری چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال بارگاویه‌ له‌ توندوتیژی و دژی خه‌ڵكی سڤیلی ده‌ڤه‌ری شنگال و رێكخراوه‌ خێرخوازی و مرۆییه‌ ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ژیانی خۆبه‌خش و كارمه‌ندانی ده‌زگاكه‌مان له‌ مه‌ترسیدابێت.داوا له‌ حكوومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و هێزی هاوپه‌یمانان و رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان له‌ جیهاندا ده‌كه‌ین رێگه‌ نه‌ده‌ن‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی ده‌ڤه‌ری شنگال ئه‌و ناوچه‌یه‌ بكه‌نه‌ گۆڕه‌پانی ململانێی خۆیان، چونكه‌ خه‌ڵكی سڤیلی شنگال پێویستیان به‌ زیاتر به‌ هاناوه‌ چوون و باشتركردنی ره‌وشی ژیان و بونیاتنانی ژێرخانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ هه‌یه‌‌. ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی3042019








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending