English | عربي

ڕاگەیەندراوێک سه‌باره‌ت به‌ گرتنی به‌رپرسی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ شنگال


ڕاگەیەندراوێک سه‌باره‌ت به‌ گرتنی به‌رپرسی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ شنگال

2019/04/30 | 18:45

(هەواڵ كوردستان)-

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازی بارزانی لە راگەیاندراوێکیدا بۆ رای گشتیی ئاشکرای دەکات کە ڕۆژی (٢٨٤٢٠١٩) له‌ كاتی پێشكه‌شكردنی هاوكاری بە خه‌ڵكی شنگال له‌‌ لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی كه‌نیسه‌ی لێبراسكای ئه‌مریكاوە، چەکدارانی پەکەکە هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر كارمه‌ندان و به‌رپرسی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ شنگال و زیندانی دەکەن، دەزگاکە داوا له‌ حكوومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و هێزی هاوپه‌یمانان و ڕێكخراوه‌ مرۆییه‌كان له‌ جیهاندا ده‌كات ڕێگه‌ نه‌ده‌ن‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی ده‌ڤه‌ری شنگال ئه‌و ناوچه‌یه‌ بكه‌نه‌ گۆڕه‌پانی ململانێی خۆیان، چونكه‌ خه‌ڵكی سڤیلی شنگال پێویستیان به‌ زیاتر به‌هاناوه‌چوون و باشتركردنی ڕه‌وشی ژیان و بنیاتنانی ژێرخانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ هه‌یه‌‌.

له‌ ڕۆژی یه‌كه‌می داگیركردنی شنگال له‌ لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه‌، ئێمه‌ وه‌كو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ و ئۆتۆمبێله‌وه‌ هاوكاریی مرۆییمان گه‌یاندووەته‌ خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی شنگال و ته‌نیا ده‌زگاش بووین كه‌ خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌مان به‌ته‌نیا جێ نه‌هێشتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ پێداویستییه‌كانی وه‌كو ئاو، كاره‌با، قوتابخانه‌، بنكه‌ی ته‌ندروستی و جلوبەرگ و خۆراک و سه‌رپه‌نایان بۆ دابین بكه‌ین.

ئۆفیسێكمان له‌سه‌ر چیای شنگال كردووەته‌وه‌.

له‌ كاتی بەڕێوەبردنی ئه‌م ئه‌ركه‌ مرۆییه‌دا، چه‌ندین جار له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه‌ ڕێگری له‌ تیمه‌كانمان كراوه‌ و په‌لاماری ئۆفیسی ده‌زگا دراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر چیای شنگاله‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رده‌وام بین له‌ خزمه‌تكردن به‌ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری شنگال بێده‌نگیمان به‌رانبه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ هه‌ڵبژاردووه‌ و ڕۆژ به‌ ڕۆژ زیاتر هاوكاریمان پێشكه‌شی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ كردووه‌ و له‌ كۆنفرانسه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌نگی شنگال و شنگالییه‌كانمان گه‌یاندووەته‌ ڕێكخراوه‌ مرۆییه‌ جیهانییه‌كان.

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دیاره‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نامرۆڤانه‌ی خۆیان به‌رده‌وامن و ڕۆژی (2842019) له‌ كاتی پێشكه‌شكردنی هاوكاری بە خه‌ڵكی شنگال له‌‌ لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی كه‌نیسه‌ی لێبراسكای ئه‌مریكاوە هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر كارمه‌ندانمان و به‌رپرسی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ شنگال ده‌گرن و زیندانیی ده‌كه‌ن.

له‌ كاتێكدا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین، هاوكات بۆ ڕای گشتی ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ چیتر ناكرێت و ناتوانین به‌رده‌وام بین له‌ پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری شنگال، چونكه‌ ڕه‌فتاری چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال بارگاوییه‌ له‌ توندوتیژی و دژی خه‌ڵكی سڤیلی ده‌ڤه‌ری شنگال و ڕێكخراوه‌ خێرخوازی و مرۆییه‌ ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ژیانی خۆبه‌خش و كارمه‌ندانی ده‌زگاكه‌مان له‌ مه‌ترسیدا بێت.

داوا له‌ حكوومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و هێزی هاوپه‌یمانان و ڕێكخراوه‌ مرۆییه‌كان له‌ جیهاندا ده‌كه‌ین ڕێگه‌ نه‌ده‌ن‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی ده‌ڤه‌ری شنگال ئه‌و ناوچه‌یه‌ بكه‌نه‌ گۆڕه‌پانی ململانێی خۆیان، چونكه‌ خه‌ڵكی سڤیلی شنگال پێویستیان به‌ زیاتر به‌هاناوه‌چوون و باشتركردنی ڕه‌وشی ژیان و بنیاتنانی ژێرخانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ هه‌یه‌‌.

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی

3042019

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending