ئەدیداس درێسی نوێی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نمایش دەکات

2025-03-17 14:54:06 - سەرچاوە: یاریگا
یاریگا – ئەمڕۆ دووشەممە ئەدیداس پەردەی لەسەر درێسی تایبەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەبۆنەی یادی 125 ساڵەی یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا لادا. درێسەکە بە شێوەیەکی نەریتی سپییە، هێڵی رەش لەسەر قۆڵەکانی و ملی دیزاین کراوە. ئەم درێسە نوێیەیان جل و بەرگی مۆندیالی 1974 دەهێنێتەوە یاد؛ کاتێک ئەفسانەی کۆچکردوو فرانز بێکنباوەر و گێرد مۆلەر لەگەڵ هاوڕێکانیان لە مۆندیالدا …