English | عربي

وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەوە کار لەسەر پێشنیازێکی گرنگ دەکات


وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەوە کار لەسەر پێشنیازێکی گرنگ دەکات

2019/05/01 | 10:55

(هەواڵ كوردستان)- ”دوای پێشنیازەکە چیتر مووچە بەو شێوەیە بە فەرمانبەران نادرێت“

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاشکرای کرد، لە بارەی مووچە و پاشەکەوتی مووچەوە، وەزارەتی دارایی کار لەسەر پێشنیازێکی گرنگ دەکات.

 

عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، پێشنیاریان کردووە، ئەو فەرمانبەرانەی قەرزی کشتوکاڵ یان خانووبەرە یان هاوسەرگیرییان لەسەرە، وەزارەتی دارایی لێیان وەرنەگرێتەوە، بەڵکو لە پاشەکەوتی مووچەکانیان ببڕێت.

 

ئاماژەشی بەوە کرد کە دەبێ وەزارەتی دارایی، ئەو بودجەیە دیاری بکات و دوای دیاریکردنیشی، ھەر فەرمانبەرێک کارتێکی بانکی دەبێت، لەرێگای ئەو کارتەوە مووچەکەی بۆ دەخرێتە سەر حیسابەکە و ”چیتر مووچە بەشێوەی کاش وەرناگیرێت لە فەرمانگەکان".

 

عەلی ڕەشید ئاشکرای کرد کە ”ئێستا لە وەزارەتی دارایی کار لەسەر پێشنیازەکەمان دەکرێت.

جگە لەوەش، بەرنامەیەک دانراوە کە وەرگرتنی پارەی ئاو لە ماڵان، کۆمپانیایەک وەری بگرێت کە رێژەیەکی بۆ خۆی و رێژەیەکیشی بۆ حکوومەت دەبێت، لەو رێگایەشەوە داھاتی حکوومەت زیاتر دەکات".

 

تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە دوو خاڵ لە پڕۆژە پێشنیازەکەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هەبووە، ئەوانیش درووستکردنی ژمارەی بانکی بۆ سەرجەم فەرمانبەران و خستە سەری پاشەکەوتی مووچە بۆ سەر ژمارە حیسابیی فەرمانبەرانە کە وەک قەرز بتوانن بە حکوومەتی بدەنەوە، ”لە پڕۆژە یاسای چاکسازیشدا کە حکوومەت پێشکەش بە پەرلەمانی کرد، هەردوو خاڵەکە هەن“.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending