English | عربي

کارمەندێکی ئاسایش لەلایەن چەکدارانی داعشەوە شه‌هید كرا


کارمەندێکی ئاسایش لەلایەن چەکدارانی داعشەوە شه‌هید كرا

2019/05/01 | 13:10

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-کارمەندێکی ئاسایشی بارەگای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە رۆژی هه‌ینی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی داعشه‌وه‌ له‌ گوندێكی سه‌ر به‌قه‌زای مه‌خمور ده‌ستگیركرابو دواتر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار برابو شه‌هید كرا.بەپێی زانیاریەکانی خەندان، گەنجەکە ناوی به‌شدار سه‌فه‌ر-ە و رۆژی هه‌ینی رابردو 26-4-2019 له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی داعشه‌وه‌ له‌گوندێكی سه‌ر به‌قه‌زای مه‌خمور ده‌ستگیركرابو.

وێنەی گەنجەکە

به‌شدار سه‌فه‌ر، کارمەندی ئاسایشی بارەگای یەکێتی بو خوێندكاری زانكۆ بوە و وێنه‌و گرته‌ڤیدیۆی شه‌هیدبونی له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.دوای دەستگیکردنی به‌شدار سه‌فه‌ر لەلایەن چەند چەکدارێکی داعشەوە چەند رۆژێک بێسەرو شوێن بون، بەڵام چەکدارانی داعش بە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی کوشتنەکەیان گرتە ئەستۆی خۆیان.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending