کرملین: "پوتین و ترەمپ لەسەر بەردەوامیدان بە ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی جەنگی ئۆکراینا ڕێککەوتن"

2025-03-19 11:48:23 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو
سەرۆکایەتی ڕووسیا کرملین ڕایگەیاند کە سەرۆکی وڵاتەکەی، ڤلادیمیر پوتین خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە لەبارەی پێشنیازەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بەوەی کیێڤ و مۆسکۆ بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ دامەزراوەکانی ژێرخانی وزە نەکەنە ئامانج.