English | عربي

روونكردنەوەی دەزگای ئاسایش لە سەر دۆسێی دەستگیركردنی چەند تۆمەتبارێك لە ئۆفیسی سەرەكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌


روونكردنەوەی دەزگای ئاسایش لە سەر دۆسێی دەستگیركردنی چەند تۆمەتبارێك لە ئۆفیسی سەرەكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌

2019/05/01 | 16:40

(هەواڵ كوردستان)- بە بریاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردی دەستپێکرد، بۆ تاوانێکی رێكخراو کە لەلایەن جەند کەسێکەوە ئەنجام دراوە.

لەو چوار چێوەیەدا و پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، جەند کەسێک لەو تۆمەتبارانەی لە ئۆفیسی سەرەکی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی حەشار درابوون، بە چاودێریی دادوەری لێکۆڵینەوە ھێزەکانمان دەستگیریانکردن.

ئەم رێوشوێنەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگادا بووە بۆ پاراستنی سەروەری یاسا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending