English | عربي

فراکسیۆنى پارتى پڕۆژە یاسایەک بۆ باشترکردنی مووچەی پێشمەرگە ئامادە دەکات


فراکسیۆنى پارتى پڕۆژە یاسایەک بۆ باشترکردنی مووچەی پێشمەرگە ئامادە دەکات

2019/05/01 | 23:50

(هەواڵ كوردستان)-

فراکسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانى کوردستان پڕۆژە یاسایەک بۆ باشترکردنی مووچە و ئەرک و ئیمتیاز و شایستە داراییەکانى پێشمەرگە ئامادەکات.

حیکمەت محۆ ئەندامى فراکسیۆنى پارتى لە لێژنەى ناوخۆ و پێشمەرگە لە پەرلەمانى کوردستان بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "ئێمە لەفراکسیۆنى پارتى پڕۆژە یاسایەکمان ئامادەکردووە و لەگەڵ ئەندامان و سەرۆکى لێژنە، کە ئەو بابەتانە لەخۆ دەگرێت:-هاوتاکردنى مووچەى پێشمەرگە لەگەڵ ئاسایش و پۆلیس، خەرجکردنى دەرماڵەکانى منداڵ و خێزان و بڕوانامە و خۆراک و هاتووچۆ، پلە بەرزکردنەوە، ڕێکخستنى کاتى ئەرک ، یەکگرتنەوەى یەکەکانى(70و80) ، خزمەت و خانەنشین".

 

سەبارەت بە خانەوادەى شەهیدانیش ئەو پەرلەمانتارە ڕایگەیاند: "دابەشکردنى زەوى بەسەر خانەوادەى شەهیدانى شەڕى تیرۆریستى داعش و بەخشینى پێشمەرگە لە دەرماڵەکانى هاوسەرگیرى و خانووبەرە، دواى پێکهێنانى کابینەى تازە دەیخەینە بەرنامەى کارى پەرلەمانى کوردستان".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending