English | عربي

گەرمیان.. منداڵێكى دوو مانگ به‌ ڕووداوى هاتوچۆ گیانى له‌ ده‌ست دا


گەرمیان.. منداڵێكى دوو مانگ به‌ ڕووداوى هاتوچۆ گیانى له‌ ده‌ست دا

2019/05/02 | 01:30

(هەواڵ كوردستان)-

گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان، گیان له‌ ده‌ستدانى منداڵێكى ته‌مه‌ن دوو مانگى به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه‌ له‌سه‌ر ڕێگاى كه‌لار ـ ڕزگاری ڕاگه‌یاند.

 

موقه‌ده‌مى مافپه‌روه‌ر عه‌لى جه‌مال قدوورى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان، به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ى چوارشەممە 1/5/2019 له‌سه‌ر ڕێگاى كه‌لار ـ ڕزگاری، ئۆتۆمبێلێكى جۆرى BMA كۆنترۆڵى له‌ده‌ست داوه‌ و خۆى كێشاوه‌ به‌ ستوونێكى كاره‌بادا و به‌وهۆیه‌وه‌ منداڵێكى ته‌مه‌ن 2 مانگ به‌ناوى (ئانا محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) گیانى له‌ده‌ست داوه‌".

 

گوتیشی: "به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه‌ باوكى منداڵه‌كه‌ و دایكیشی برینداربوون و له‌ئێستادا له‌به‌شی فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژارن له‌كه‌لار و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت".

 

ڕائید كارزان مه‌جید، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان، به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند "برینى برینداره‌كان سه‌خته‌".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending