ئه‌لقوش.. به هاوكاریی پێشمه‌رگه جەژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح بەرز ڕاگیرا
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له محیوه‌ری تلسقۆف له ده‌شتی مووسڵ، به‌شدارییان لە رێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د،خ) له ناحیەی ئەڵقوش لە پارێزگای مووسڵ كرد.
گورگیس، كه‌سایه‌تیی ئایینی مه‌سیحی له ناحیه‌ی ئه‌لقوش بە (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: "مەسیحییەکانی ئەڵقووش بەهۆی ئەوەی لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە نزیک نین، بەڵام بەشدارییان لە ڕێورەسمەکە کرد و ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە، نهماندەتوانی مه‌راسیمه ئایینییەکان بەڕێوە ببەن".
له‌مبارەوە لیوا تارق سلێمان ههڕنی، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری تلسقۆف به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: "دووریی نێوان ناحیه‌ی ئه‌لقوش و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه چه‌ند كیلومهترێكه، به‌ڵام تا پێشمه‌ركه له سه‌نگه‌ره‌دا دابێت، ناهێڵین هیچ ناخوشییهك بگاته برا مه‌سیحییه‌كانمان، به سه‌روو ماڵه‌وه پارێزراون، هاوکات ئه‌وانیش یارمه‌تیده‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ن له ده‌ڤه‌ره‌كه".