English | عربي

سەركردەیەكی پارتی: هەرێم بۆ پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئێران و ئەمریكا، پابەندی بەغداد دەبێت


سەركردەیەكی پارتی: هەرێم بۆ پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئێران و ئەمریكا، پابەندی بەغداد دەبێت

2019/05/03 | 15:50

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئەمڕۆ هەینی، بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندوە، هەرێمی كوردستان لەبارەی پەیوەندیەكانی لەگەڵ هەریەك لە وڵاتانی ئێران و ئەمریكاوە.

بە بڕیارەكانی حكومەتی ناوەندەوە پابەنددەبێت.ئاژانسی بغداد الیوم بڵاویكردۆتەوە، دلشاد شەعبان سەركردەی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند،"هەرێم بەشێوەیەكی بەرچاو پشت بە بازرگانی ئێران دەبەستێت و بە هەمانشێوە غاز و كارەبا لە ئێرانەوە هەناردە دەكات بەتایبەتیش لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە".ئاماژەی بەوەشكردوە "هەرێم بەشێكە لە عێراق، هەریەك لە حكومەتی ناوەند و پەرلەمانی عێراق لەوبارەیەوە بڕیاری گونجاو دەدەن" جەختیشیكردەوە "هەرێم پابەنددەبێت بە حكومەتی ناوەندەوە، تەنها لەو كاتەدا هەوڵدەدەین هەرێم لە ململانێ نێودەوڵەتیەكان بەدوربگرین و هاوڕێی هەموان بمێنینەوە و ئەوەش هەریەك لە وڵاتانی ئێران و ویلایەتە یەكگرتوەكان دەگرێتەوە".بەپێی ئامارەكان و شارەزایانی بواری ئابوری، لەسەدا 80ی هەناردەی بەرهەمەكانی پارێزگای سلێمانی لە ئێرانەوە رەوانەدەكرێت، هاوكات بەشێوەیەكی بەرچاو پشت بە سەرچاوەكانی سوتەمەنی نەوت و غاز-ی ئێران دەبەستێت.   








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending