تەواو؛ محەمەد سەڵاح گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێدکاتەوە

2025-04-04 12:18:07 - سەرچاوە: یاریگا
یاریگا – لە کۆتاییدا محەمەد سەڵاح واژۆی مانەوە بۆ لیڤەرپوول دەکات و گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە. ماڵپەڕی ئێل ناسیۆنال بڵاویکردووەتەوە، پاش گفتوگۆیەکەی چڕ محەمەد سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول گەیشتووەتە رێککەوتن و بەشێوەیەکی کرداری گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە، هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە و سەڵاح لە لیڤەرپوول دەمێنێتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، یانە ئینگلیزییەکە سەرجەم خواستە داراییەکانی ئەستێرە میسڕییەکەی بەدیهێناوە و مووچەی …