ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەکی گەورەی ئەوروپا کۆتایی هات

2025-04-05 14:27:07 - سەرچاوە: یاریگا
یاریگا – بایرن میونشن ئەستێرەیەکی دیکەی لەدەسیدا و جەمال موسیالا بەهۆی پێکان نزیکەی دوو مانگ دادەبڕێت. شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 28ـی بۆندسلیگا بایرن میونشن بووە میوانی ئۆگسبورگ و یارییەکەی 3-1 بردەوە. جەمال موسیالای ئەڵمانی لە خولەکی 42 گۆڵی یەکەمی باڤارییەکانی کرد، بەڵام لە گێمی دووەم و لە خولەکی 52 بەهۆی پێکانێکی سەخت یاریگای جێهێشت. …