لێدوانەکانی ئانچێلۆتی دوای شکستەکەیان بەرامبەر ڤالێنسیا

2025-04-05 22:27:06 - سەرچاوە: یاریگا
یاریگا – دوای شکستە چاوەرواننەکراوەکەیان لە نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ 1-2 لەسەردەستی ڤالێنسیای گرفتار کە شەڕی مانەوە دەکات لە لالیگا، کارلۆ ئانچێلۆتی چەند لیدوانێکی دا کە تێیدا بەشێوەی نیمچەفەرمیی ئاڵای سپی هەڵکرد بۆ کێبڕکێکردن لەسەر نازناوەکە. بەو شکستە، ریال دەرفەتێکی گەروەی بە بارسێلۆنای پێشەنگ دا کە لە بردنەوەی ئەمشەویان بەرامبەر ریال بێتیس، جیاوازییەکە بگەیەننە 6 خاڵ. …